دوای نه‌وروز یه‌كێتی و پارتی كۆ ده‌بنه‌وه
عارف ڕوشدی، ڕاویژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز و ئازار، كاتی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی دیاری ده‌كرێت، یه‌كێتی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و كاته‌ی گرفته‌كانی ناوخۆی یه‌كلا كرده‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت".
ڕاویژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تا دوای نه‌ورۆز، بڕیاره یه‌كێتی نه‌خشه ڕێگاكه‌ی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و ئینجا له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه كۆببێته‌وه".
ئاشكراشی كرد: "له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان، بڕیاره یه‌كێتی نه‌خشه‌ڕێگای پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ڕێككه‌وتنی سیاسی و په‌یامی بارزانی، به پارتی دیموكراتیی كوردستان بده‌ن".
باس‌نیوز
