سۆران.. یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە کرایەوە

 سۆران.. یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە کرایەوە
لە قەزای سۆران و لە یادی ٢٩یەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانکردانی هەڵەبجەدا لاوانی سۆران لەژێر دروشمی "زامی ‌هەڵەبجە لەبیر ناکەین" یادی شەهیدانی ئەو کارەساتە کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران، لەژێر دروشمی زامی هەڵەبجە لەبیر ناکەین بە سەربەخویی کوردستان ساڕێژ دەکەین لاوانی دیانا و سۆران و ناوەندی باڵای سۆرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە سەنتەری بازاڕی سۆران بە چەند چاڵاکییەک یادی 29 ساڵەی کیمییابارانی هەڵەبجەیان بەرز راگرت.
Top