هەڵەبجە.. رێکخەرانی رێوڕەسمی یادی کیمیاباران بێڕێزی بە کاکە حەمە دەکەن
سەید ئەحمەد ، کارگێڕی لقی 12ـی پارتی ڕایگەیاند، بەھۆی بێڕێزیکردنی ئیدارەی رێوڕەسمەکە و دانەنانی کورسی و شوێنی گونجاو بۆ نوێنەرەکانمان، کە شێخ ئەدھەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلـێمانیی پارتیش ئامادەبوو، لە ھۆڵی رێوڕەسمەکە ھاتنە دەرەوە و بایکۆتیان کرد.
سەید ئەحمە هەروەها رایگەیاند، مەحەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیش بە ھەمان شێوە بەھۆی بێڕیزی کردنەوە، ھۆڵەکەی بەجێھێشتووە و ھاتووەتە دەرەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود یەکێکە لە سەرکردەکانی کورد و جگە لە خەباتی پێش راپەڕین، لە سەرەتای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، بەشداریی شەڕەکانی پێشمەرگەی کردووە و عەتای کوڕیشی لە شەڕێکی بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان، شەهید بوو.
باسنیوز
