كەركووك.. سێ چەكداری داعش دەستگیر كران
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو پاش كۆكردنەوەی زانیاریی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا توانرا 3 داواكراو دەستگیر بكرێن".
گوتیشی "دەستگیركراوەكان بەپێی مادەی 4 ی یاسای تیرۆر داواكراو بوون و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێشتر چەكداری سوپای نەقشبەندی بوون و پاش هاتنی داعش بۆ سنوورەكە پەیوەندییان بەو ڕێكخراوەوە کردووە".
باسنیوز
