ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی چاكسازییه‌كانی باج ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت له‌شاری هه‌ولێر.
محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كرێت، له‌وانه سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌ڤه‌ری كه‌لار هه‌روه‌ها تاتوتوێی چاكسازیه‌كانی باج و باجی ده‌رامه‌ت ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه پێشكه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی رێكاره‌كانی دژ به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها پرسی زه‌ماله‌ی خوێندنه تواناسازی خوێندنی باڵا باسده‌كرێت.
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وتیشی "هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن له كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی تێدانیه، به‌ڵام ره‌نگه له‌ناو راپۆرتی وه‌زاره‌تی داراییدا له‌باره‌ی داهاتی باج و باجی ده‌رامه‌ته‌وه باسبكرێت".
خەندان
