16 گومانلێکراوی داعش لە ئورفا دەستگیر دەكرێن

16 گومانلێکراوی داعش لە ئورفا دەستگیر دەكرێن
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی جەندرمە لە شارۆچکەی ئاکچەکالە سەر بە پارێزگای ئورفای باكووری كوردستان، 16 گومانلێکراوی سەر بە داعش دەستگیر کران.


تیمەکانی جەندرمەی ئاکچەکالە دوای وەرگرتنی زانیاریی ھەواڵگری، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەند ناونیشانێک لە شارۆچکەکە ئەنجام دا.


لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 16 گومانلێکراوی سەر بە داعش کە ھاووڵاتی سووریین دەستگیر کران و رەوانەی دادگا کران.


بەم پێیەش دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ شەش لەو گومانلێکراوانە دەرکرد و ئەوانی دیکەش بە مەرجی چاودێری دادوەری ئازاد کران.


راشگەیەنرا کە لە نێو مۆبایل و لاپتۆپی بەشێکی گومانلێکراوان دەست بەسەر چەند بەڵگەنامەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش داگیراوە.
BAS NEWS-
Top