ڕۆمیۆ هه‌كاری: پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌وا چاره‌سه‌ره.. پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی هه‌رێممان هه‌یه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كرده‌وه كه پێش رزگاركردنی مووسڵ، پێویسته رێككه‌وتنی سیاسی له‌باره‌ی داهاتووی ئه‌و پارێزگایه بكرێ و دیاره ئه‌وه نه‌كرا. ئێستا به‌شێك له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی مووسڵ له قۆناغی دوای داعش نیگه‌ران، ئه‌و نیگه‌رانییه لای ئێوه‌ش هه‌یه؟ پێتوایه له مووسڵی دوای داعش، گرژی و ئاڵۆزی بكه‌وێته ناو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه؟
رۆمیۆ هه‌كاری: بێگومان، چونكه تابلۆیه‌كی روون نییه كه دوای داعش، چی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌گوزه‌رێت. به‌وپێیه‌ی كه ناوچه‌ی مێژووییی كلد ئاشوورانه، ئێمه زۆر نیگه‌رانین و رۆژانه‌ش زیاتر ده‌بێت. ئێمه له قسه و لێدوانه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه نیگه‌رانین، چونكه تا ئێستایش پێیان وایه ده‌بێ هه‌موو پێكهاته‌كان، ملكه‌چی پێكهاته‌ی عه‌ڕه‌ب و حكوومه‌تی ناوه‌ندی بن. ئێمه به ته‌واوی دژی ئه‌و بۆچوونه‌ین. نزیك به حه‌وت هه‌زار ساڵه باب و باپیرانی ئێمه له‌و ناوچانه ژیاون، بۆیه ئێستا حه‌ق نییه هیچ پێكهاته‌یه‌ك، بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی پێكهاته‌یه‌كی دیكه بدات.
پێشنیازی ئێوه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان چییه؟
رۆمیۆ هه‌كاری: هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و تا راده‌یه‌كیش كه‌نیسه‌ش، پشتگیری له‌وه ده‌كات كه ده‌شتی نه‌ینه‌وای دوای داعش، جۆره سیسته‌مێكی نوێی هه‌بێ، جیاواز له سیسته‌می كاتی رژێمی به‌عس و پێش هاتنی داعش. پێمان وایه ته‌نیا رێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌ت پێكهاته‌كانی مووسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌وه‌یه كه مووسڵ بكرێته چه‌ند پارێزگایه‌ك. ئێمه وه‌كوو كلد ئاشووری داوای پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ برایانی ئێزدی و شه‌به‌كمان ده‌گونجێین و ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه ئیداره‌ی ناوچه‌كانی خۆمان بكه‌ین. پێمان وایه هه‌مان شت ده‌بێ له شنگال و ته‌له‌عفه‌ریش بكرێت. ئه‌گه‌ر مووسڵ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، هه‌میشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی لێ روو بدات. ده‌مانه‌وێ وه‌ك چۆن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی له مافی ئێمه و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه كردووه، ده‌بێ له قۆناغی دوای داعش‌یش رۆڵێكی دیكه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتمان بێت و ئێمه‌ش به ماف و ئامانجه‌كانمان بگه‌ین.
مه‌به‌ستت له رۆڵێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چییه و، داخوازییه‌كانتان چین؟
رۆمیۆ هه‌كاری: پارێزگای نه‌ینه‌وایه له قۆناغی دوای داعش، داخوازی ئێمه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش كاری زۆرمان كردووه و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو بڕیارێكی ده‌ركرد له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌سپاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ كلد ئاشوور له ده‌شتی نه‌ینه‌وا. شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایش هاتووه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان كۆ بووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش لارییان نییه. ئێستا چاره‌نووسی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه و، له چوارچێوه‌ی لۆكاڵی ده‌ركه‌وتووه.
ره‌نگه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مووسڵ، به‌و هۆیه‌ی كه كێشه‌كانی ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییان هه‌یه، هه‌ندێ ئه‌سته‌م بێت. بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا پشتگیریی ناوخۆیی پێویست نییه، ئێوه بۆ پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی چ هه‌وڵێكتان داوه؟
رۆمیۆ هه‌كاری: بۆ ئێمه زۆر گرینگه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی كلد ئاشووری بێت، چونكه پێمان وایه زۆر جار پشتگیریی ناوخۆیی له پشتگیریی ده‌ره‌كی باشتره. كه‌نیسه زۆر به روونی گوتوویه‌تی كه پشتگیریی له داواكارییه‌كانی ئێمه ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كاری زۆرمان كردووه. ئێمه له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی كۆ بووینه‌ته‌وه و شاندی ئه‌وانیش به‌رده‌وام دێنه كوردستان. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی گشتی پشتگیریی له مافه‌كانی ئێمه ده‌كه‌ن. گرینگه بۆ ئێمه كه ئه‌و پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه، هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ پشتگیریی ناوخۆیی و به‌تابیه‌ت جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌وپێیه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر عه‌ڕه‌بی سوننه له پارێزگای مووسڵ نیشته‌جێن، هه‌ڵوێستی وڵاتانی ناوچه‌یی به تایبه‌ت سعوودیا و توركیا له داخوازیی ئێوه چۆن بووه؟
رۆمیۆ هه‌كاری: تا ئێسته سعوودیا و توركیا به شێوه‌ی ئاشكرا هیچ جۆره هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه. ئه‌وان به‌دوای بهژرهوهندیی خۆیانه‌وه‌ن، به‌ڵام له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا رێگه نه‌دراوه ده‌وڵه‌تێك ده‌ستتێوه‌ردان له ماف و چاره‌نووسی پێكهاته‌یه‌كی وڵاتێكی دیكه بكات. پێمان وایه ئه‌وانیش ده‌بی پشتگیریی له مافی پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بكه‌ن.
ئێوه وه‌ك شاندی كلد ئاشووری سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانهتان كردووه یان شاندی هاوبه‌شی پێكهاته‌كانی مووسڵ بووه؟
رۆمیۆ هه‌كاری: ئێمه به ته‌نیا بووینه، شاندی هه‌موو پێكهاته‌كان به جیا چوونه و وه‌ڵامی ئه‌وان ئه‌وه بووه كه ئه‌وان پشتگیریی له ماف و داخوازییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت باس له پشتگیریی هێزی خۆماڵیی پێكهاته‌كان كراوه.
ئێوه به ئاشكرا و كرده‌یی، پشتگیریی ئه‌و وڵاتانهتان بۆ ویست و داخوازیی خۆتان بینیوه؟
رۆمیۆ هه‌كاری: تا ئێستا داعش هه‌ر ماوه و ئێمه باس له قۆناغی دوای داعش ده‌كه‌ین. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كاركردن و كاتێكی زۆر ده‌وێ، به‌ڵام سوورین له‌سه‌ر داخوازی و مافی خۆمان و هاوئاهه‌نگیی باشیشمان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌دا هه‌یه.
KDP-
