تەقینەوەیەك لەسەر رێگای مێردین- ئامەد روویدا

تەقینەوەیەك لەسەر رێگای مێردین- ئامەد روویدا
تەقینەوەیەك كاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی توركیای لەسەر رێگای مێردین - ئامەد كردە ئامانج و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا دوو سەربازی توركیا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە شوێنی تەقینەوەكە رێوشوێنی ئەمنیان گرتووەتەبەر، تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.
K24 -
Top