لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار نەمام دەچێندرێن

لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار نەمام دەچێندرێن
بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز، لە سەرتاسەری باشووری کوردستان لە هەڵمەتی نەمام چاندندا نزیکەی 100 هەزار نەمام دەچێندرێن، لە هەولێر لە گەڕەکی بەهاری نوێ، نەمامی نوێ پێشکەشی ژینگەکە کرا.

لە هەڵمەتە سەرتاسەریییەکەدا، تەنیا لە ئەم مانگەدا لە هەولێر 25 هەزار، سلێمانی و هەڵەبجە 50 هەزار، دهۆک 15 هەزار و لە گەرمیانیش 15 هەزار نەمام دەچێندرێن، کاریشکراوە بۆ پاراستنیان .

سەوزایی بە دەرنەبووە لە کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی، لە دوو ساڵی رابردوو بە هۆی کەمی و نەبوونی سووتەمەنی بە هەزاران دار لە باوەشی سرووشتی کوردستان هێندراونەتە دەرەوە.

بەگوێرەی ستانداری جیهانی، رێژەی سەوزایی لە شارەکان دەبێت لەنێوان 15% بۆ بۆ 25% بێت، بەڵام لە هیچ شار و شارۆچکەیەکی باشووری کوردستان سەوزایی رێژەی 15%ی تێنەپەڕاندووە، بە جۆرێک رێژەی سەوزایی لە سلێمانی و دهۆک نزیکبووەتەوە لە 15%، هەولێر زیاترە لە 13% و لە دەڤەری گەرمیانیش رێژەکە 7%ـە.
RUDAW -
Top