لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار نەمام دەچێندرێن
لە هەڵمەتە سەرتاسەریییەکەدا، تەنیا لە ئەم مانگەدا لە هەولێر 25 هەزار، سلێمانی و هەڵەبجە 50 هەزار، دهۆک 15 هەزار و لە گەرمیانیش 15 هەزار نەمام دەچێندرێن، کاریشکراوە بۆ پاراستنیان .
سەوزایی بە دەرنەبووە لە کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی، لە دوو ساڵی رابردوو بە هۆی کەمی و نەبوونی سووتەمەنی بە هەزاران دار لە باوەشی سرووشتی کوردستان هێندراونەتە دەرەوە.
بەگوێرەی ستانداری جیهانی، رێژەی سەوزایی لە شارەکان دەبێت لەنێوان 15% بۆ بۆ 25% بێت، بەڵام لە هیچ شار و شارۆچکەیەکی باشووری کوردستان سەوزایی رێژەی 15%ی تێنەپەڕاندووە، بە جۆرێک رێژەی سەوزایی لە سلێمانی و دهۆک نزیکبووەتەوە لە 15%، هەولێر زیاترە لە 13% و لە دەڤەری گەرمیانیش رێژەکە 7%ـە.
RUDAW -
