رێوڕەسمی کەوچکلێدان لە چوارشەممە سووریدا

رێوڕەسمی کەوچکلێدان لە چوارشەممە سووریدا
کۆمەڵێک کوڕ و کچی گەنج لە تاران بۆ چوارەمین ساڵ لە شەوی چوارشەممەسووری واتە ئێوارەی 14ی ئازار، رێوڕەسمی کەوچکلێدان-یان بەڕێوەبرد، کە لە رێوڕەسمە کۆنەکانی چوارشەممە سوورییە.

ئەوان جگە لە زیندووکردنەوەی ئەو رێوڕەسمە دێرینە، داواکارن بۆنە نیشتمانییەکان بەتایبەتی چوارشەممە سووری، بەهەمان شێوازی کۆن بەڕێوەببرێت، چونکە پێشتر ئەو بۆنەیە دووربووە لە تەقاندنی ئەو تەقەمەنییانەی ئێستا لە چوارشەممە سووریدا گیانی خەڵک دەخەنە مەترسییەوە.

لە رێورەسمەکەدا کوڕان و کچان لە بەردەرگای ماڵان بە تەقەی کەوچک لە دەفر و جامۆڵە دەدەن، خاوەن ماڵەکەش دەرگایان لێدەکاتەوە و نەورۆزانە دەخاتە نێو دەفرەکەیان.
rudaw -
Top