رێوڕەسمی کەوچکلێدان لە چوارشەممە سووریدا
ئەوان جگە لە زیندووکردنەوەی ئەو رێوڕەسمە دێرینە، داواکارن بۆنە نیشتمانییەکان بەتایبەتی چوارشەممە سووری، بەهەمان شێوازی کۆن بەڕێوەببرێت، چونکە پێشتر ئەو بۆنەیە دووربووە لە تەقاندنی ئەو تەقەمەنییانەی ئێستا لە چوارشەممە سووریدا گیانی خەڵک دەخەنە مەترسییەوە.
لە رێورەسمەکەدا کوڕان و کچان لە بەردەرگای ماڵان بە تەقەی کەوچک لە دەفر و جامۆڵە دەدەن، خاوەن ماڵەکەش دەرگایان لێدەکاتەوە و نەورۆزانە دەخاتە نێو دەفرەکەیان.
rudaw -
