لە کەرکووک 350 چەکداری پەکەکە بە هەماهەنگیی یەکێتی جێگیر دەکرێن

 لە کەرکووک 350 چەکداری پەکەکە بە هەماهەنگیی یەکێتی جێگیر دەکرێن
بە هەماهەنگیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەدان چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە سنووری کەرکووک جێگیر دەکرێن.

لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بە هەماهەنگی و هاوکاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 350 چەکداری پەکەکە لە چەند شوێنێکی جۆراوجۆر جێگیر کراون کە لە هەندێک شوێندا خاڵی پشکنینیان هەیە.

لە کەرکووک چەکدارانی پەکەکە لەو شوێنانەی تێیدا جێگیر کراون، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکیدا دروست کردووە و لەماوەی ڕابردوودا چەند مێردمنداڵێک چوونەتە نێو پەکەکە کە گومان دەکرێت ئەو چەکدارانە ڕۆڵیان لێی هەبێت.

پەکەکە جگە لە کەرکووک و شنگال و قەندیل، ناوچەیەکی فراوانیان لە سنووری شارۆچکەی مەخموور لە باشووری ڕۆژئاوای هەولێری دەست بەسەردا گرتووە و نزیکەی 15 تا 20 ڕەبایەیان لە سەر چیای قەرەچووخ لێ داوە. هەمان کات ژمارەیەک لە هێزەکانی پەکەکە لە قەرەچووخ، بۆ کەرکووک نێردراون.







باسنیوز
Top