خورماتوو.. سێ ڕۆژە ھاووڵاتییەک بێ سەروشوێنە

 خورماتوو.. سێ ڕۆژە ھاووڵاتییەک بێ سەروشوێنە
لە شارۆچکەی خورماتوو، سێ ڕۆژ لەمەوبەر، ھاووڵاتییەکی تورکمان، لە نێو ماڵەکەی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێکی دەمامکرداوەوە، دەڕفێندرێت.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ڕای گەیاند: "لە ڕێککەوتی 12/3/2017 ھاووڵاتییەکی تورکمان بەناوی مووسا حوسێن سەڵمان، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری دەمامکدراو، بەجلی سەربازییەوە و بەئۆتۆمبێلێکی مەرزییەی جام ڕەش،لەنێو ماڵەکەی خویدا لە ئاوارەکانی نزیک چیشتخانەی عەباس، لەسەر شەقامی گشتی خورماتوو – بەغدا، ڕفێندرا".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی ڕوون کردوەتەوە: "ئەمە بۆ سێ شەوە، ئەم ھاووڵاتییە بێ سەروشوێنە، ناوبراو پیشەی شوانە، لە دایکبووی ساڵی1970یە، خێزاندارە و منداڵی ھەیە".








باسنيوز
Top