شاندێکی سەربازیی پەکەکە دەچنە ئێران و داوای هاوکاری لە سوپای پاسداران دەکەن

 شاندێکی سەربازیی پەکەکە دەچنە ئێران و داوای هاوکاری لە سوپای پاسداران دەکەن
سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و داوای هاوکاریی بەپەلە دەکات، ئێرانیش بە کۆپتەر هاوکاری دەگەیەنێتە قەندیل.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مەعسووم ماردین، سەرکردەی پەکەکە، بە یاوەریی 3 بەرپرسی سەربازیی دیکەی پەکەکە، سەردانی ئێرانیان کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران کۆبووەتەوە.

لەم سەردانەدا مەعسووم ماردین داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە، ڕێگاکان کە بەهۆی بەفرەوە گیراون، بکرێنەوە و یارمەتیی زیاتری پەکەکە لە ڕووی چەک و خواردەمەنییەوە بدرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە خەڵکی ناوچەی قەندیل لە دیوی ئێران، چەند جارێک هەلیکۆپتەری سەربازیی ئێرانییان بینیوە، یارمەتییان بۆ هێزەکانی پەکەکە لە چیاکانی قەندیل لە نێو سنوورەکانی ئێران ڕەوانە کردووە.






باسنیوز
Top