به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان: به‌هۆى په‌كه‌كه 100 گووندى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان هێلى سووره بۆ دانیشتوانییان
ئیحسان چه‌له‌بى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند :" له كۆیى 275 گوندى سنووره‌كه‌مان، تائێستا نزیكه‌ى 100 گوند، به‌هۆى بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان (pkk)ـه‌وه، ئاوادان نه‌كراونه‌ته‌وه و هێڵى سووره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى".
گوتیشی :" ته‌نانه‌ت ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت ده‌سته‌ڵاتمان له سنوورى ئه‌و گوندانه نییه كه (په‌كه‌كه) سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، بۆیه ناتوانین پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریان پێبگه‌یه‌نین و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان، گوتیشى :" به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ى رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان، به‌ڵكو له‌كاتى چوونى خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه بۆ هێنانه‌وه‌ى به‌ربوومى گوێز و ڕه‌ز و باخه‌كانییان، سه‌رانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها بۆ ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌رانیش به هه‌مانشێوه سه‌رانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت".
bas news -
