ئەمەریكا: پەكەكە لای ئێمە گرووپێکی بیانیی تیرۆریستە؛ شوێنی ئەو شنگال نییە
لە یەکەم لێدواندا لەبارەی پرسی پارتی کریکارانی کوردستان(پەکەکە)وە، (مارك تۆنەر) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە ئیدارەی (دۆڤاڵد ترامپ)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا لەبارەی رۆژئاوای نەینەوا بەتایبەت شنگالەوە لە گفتوگۆدان، بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی لە دەستی داعش رزگار کراون."
لەبارەی گرژییەکانی ئەمدواییەی نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و هێزەکانی پەکەکە لە شنگال، بەرپرسەکەی ئەمریکا دەڵێت "ئاگادارین و لە هەوڵداین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان".
(مارک تۆنەر) دەڵێ "زۆرجار باسی ئاڵۆزیی ئەو شوێنانەمان كردووە، لەوەش تێدەگەین كە ئێستا هەندێك گرژی لەو ناوچەیە هەیە، بەتایبەت پەیوەندیدار بە پەكەكە، ئێمە باوەڕمان وایە ئەوێ شوێنی پەکەکە نییە و لای ئێمە گرووپێكی بیانیی تیرۆریستە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راشیگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا (برێت مەكگۆرك) نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و كوردستان بووە.
kdp-
