ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ تورکیا راگیرا
(ئەحمەد عەسکەری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە شەوی رابردووەوە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە سەرجەم کێڵگەنەوتییەکانی ئەو پارێزگایە بۆ تورکیا راگیراوە، ھۆکارەکەشی لە کەرکووک نییە و لە تورکیاوەیە، چونکە لە کەرکووک ھیچ کێشەیەک نییە."
(ئەحمەد عەسکەری ) دەڵێ، "تاوەکو ئێستا دیار نییە کەس دەستپێدەکاتەوە، بەڵام گەر ١٠رۆژی دیکەش دەستپێنەکاتەوە، کێشە نییە و ئێمە کۆگای زۆرمان ھەیە و دەتوانین نەوتەکە کۆ بکەینەوە و دواتر ھەناردەی دەرەوەی بکەینەوە."
ئەمە جاری یەکەم نییە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە رادەگیرێت و، چەند رۆژێک دواتر دەست پێدەکاتەوە.
kdp-
