پەکەکە عەرەبەکانی سووریای هێناوە بۆ خانەسۆر؛ دەیانەوێت پشێوی بنێنەوە
عه‌مید (سمێ بۆسهلى)، جێگرى فه‌رمانده‌یى میحوه‌رى شنگالی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: ''دواى ئه‌وه‌ى له 3ى ئه‌م مانگەوە (په‌كه‌كه) لایه‌نگرانى خۆى و خه‌ڵكى عه‌ره‌بى له ڕۆژئاواى كوردستان و سووریا و كه‌مپى نه‌ورۆزەوە هێنایە سنوورى خانەسۆر، به‌یانیى ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆربه‌یان عه‌ره‌بن و، منداڵ و ژنیان لەنێودایە، هێنانییە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و، خه‌ڵكەکە هان ده‌دات بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه و وەڕێخستنی كوشت و كوشتار، بۆ ئەوەی پاشەکشە بە ئێمە بکات.''
(سمێ بۆسهلى) گوتی: ''كارى (په‌كه‌كه) ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه کە له سنوورى شنگال ئاژاوه بنێته‌وه و، نایانه‌وێت كوردستان ئاوه‌دان ببێته‌وه و، خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر خاک و ماڵى كورداندا و دارودهستى خه‌ڵكی دیکەن.''
جێگرى فه‌رمانده‌یى میحوه‌رى شنگالی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاماژه‌شی دا: ''ڕه‌وشه‌كه ئارامه، چونكه ئێمه وه‌كو ئەوان ناكه‌ین و (سه‌رۆك بارزانى) کوشتنى كوردانى حه‌رام كردووه و دڵگرانه به‌و بارودۆخه، به‌ڵام لای ئەوانە كه‌لتوور و هیچ شتێك بایەخی نییە.
kdp-
