سێ تیرۆریستى دیکەی داعش له‌ كه‌ركووك ده‌ستگیر كران

 سێ تیرۆریستى دیکەی داعش له‌ كه‌ركووك ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه،‌ له‌نێو یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوشارى كه‌ركووكدا، سێ تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیر كردووه.

عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر)، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگەیاند: ''له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا، به‌یانیى ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌، پاش كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی ورد و دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندیى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌، توانیمان له‌نێو شارى كه‌ركووكدا سێ تیرۆریستى داعش ده‌ستگیر بكه‌ین، كه‌ یه‌كێك له‌ تیرۆریسته‌كان، باوكى به‌رپرسى كۆمه‌ڵایه‌تیى گشت داعشه‌كانى حه‌ویجه‌یه و دوو براى كوژراون و خۆیشى چه‌كدارى داعش بووه و‌ هاتووەته‌ نێو شارى كه‌ركووك.''

به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك ڕاشیگه‌یاند: ''ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ به‌پێى مادده‌ى (4)ى تیرۆر له ‌دادگاى شارى كه‌ركووك داواكراو بوون و، ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.''

kdp-
Top