هۆزە عەرەبەکان هۆشداری دەدەنە ئەو عەرەبانەی پەکەکە هێناونی؛ ئێمە لەگەڵ پێشمەرگەداین
گوته‌بێژى هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ڕاگه‌یەنراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كى دراوه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان، ڕایگەیاند: ''وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا هۆشداریی ده‌ده‌ین به ئاواره عه‌ره‌به‌كانی سووریا، پێوه‌ندى به ڕیزی هێزه‌كانى نوخبه‌ى عێراقییەوە نه‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن (په‌كه‌كه) و (نوورى مالیكى)یەوە پشتیوانى ده‌كرێت، چونکە ئامانج لە پێكهێنانى ئه‌و هێزه نانه‌وه‌ى فیتنه‌ى تائیفییه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ى پێوه‌ندیی به ڕیزى ئه‌و هێزه‌وە بكات، ده‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ى له‌بیر بكات و، چاره‌نووسى وه‌ك چاره‌نووسى (په‌كه‌كه) و هاوشێوەکانی دەبێت و دەبێ به‌دواى ناوچه‌یه‌كى تردا بگه‌رێت .''
هه‌ر له ڕاگه‌یەنراوه‌كه‌دا گوته‌بێژى هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: ''جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانجى ئه‌و هێزه دژایه‌تیى هێزەکانی پێشمه‌رگه‌یه، كه به سه‌رپه‌رشتى و سه‌ركردایه‌تیى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانى) به خوێن و قوربانیدانى خۆیان ناوچه‌كانی ئێمەیان له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ئازاد كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه شه‌ڕ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌ن یان هێزێك، كه ئامانجى بێت لەگەڵ پێشمەرگە شه‌ڕ بکات.''
له ڕاگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووه: ''پێویسته هه‌موولایه‌ك بزانن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه پێشمه‌رگه ئازادى كردووه، به‌شێكه له ناوچه كوردستانییه‌كان و، لێره‌وه بۆ هه‌موولایه‌كی ڕاده‌گه‌یەنین، كه زیاتر له 2 هه‌زار سه‌ركرده‌ى نێو ڕێكخراوى داعش له ڕیزى (په‌كه‌كه)دان، بۆیه هۆشدارى به هه‌ركه‌سێك ده‌ده‌ین، كه بچێته ڕێزى ئه‌و هێزه‌وە، كه ناویان ناوه (هێزى نوخبه‌ى عێراق) و له‌لایه‌ن (په‌كه‌كه) و (نووری مالیکی)یەوە پشتیوانى ده‌كرێت و، لەگەڵیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، وەک چۆن دژى داعش و هاوشێوەکانی شه‌ڕمان كرد. چونكه بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ (په‌كه‌كه)ى تیرۆریست و (مالیكى) هاوپه‌یمان بن، كه مووسڵى پێشكه‌ش به داعش كرد.''
kdp-
