ھاووڵاتییانی کوردستان سەردانی مەزاری نەمران دەکەن
وەک نەریتێکی ساڵانە، ھاوولاتییان و چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان وەک سوپاسگوزارییەک بۆ خەبات و ماندووبوونی مستەفا بارزانی نەمر، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، سەردانی مەزارەکەی لە گوندی بارزان دەکەن.
مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی کوردستان لە ١٤ـی ئاداری ١٩٠٣ لە گوندی بارزان لە دایکبووە و لە ١ـی ئاداری ١٩٧٩٩ کۆچی دوایی کردووە.
جەنەڕال مستەفا بارزانی رێبەرایەتیی شۆڕشەکانی گەلی کوردستانی لە باشووری وڵاتدا کرد و لە ١١ـی ئاداری ١٩٧٠ رژێمی ئەوکاتی عێراقی ناچار کرد دان بە مافەکانی گەلی کوردستان بنێت.
باسنيوز
