هەوڵ دەدرێت سوپای عێراق بگەڕێندرتەوە بۆ کەرکووک
شێخ مەسروور ناجی، سەرۆكی هۆزی جبوور لە كەركووك، ڕاگەیاند "حكوومەتی عێراق هەوڵ دەدات، سوپای عێراق بۆ سنووری كەركووك بگەڕێنێتەوە، لە كاتێكدا ئەو سوپایە نەیتوانی بەرگری لە كەركووك و كەركووكییەكان بكات، لە سەروبەندی هاتنی تیرۆریستانی داعش، بۆ سنووری كەركووك".
سەرۆكی هۆزی جبوور لە كەركووك، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا هەنگاوی هێنانەوەی سوپای عێراق بۆ كەركووك، نەچووەتە سەر، بەڵام دەیانەوێت لەڕێگەی پێكهێنانی هێزی نوێ و بە بیانووی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە، هێزی سەر بە سوپا دروست بكەن.
سەرۆكی هۆزی جبوور لە كەركووك، ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێمان وایە پێشمەرگە دەتوانێ بەرگری لە كەركووك بكات و هیچ پێویستمان بە سوپای عێراق نییە.
باسنیوز
