ھەدەپە ئیدانەی کردەوەکانی ھۆڵەندا دەکات

ھەدەپە ئیدانەی کردەوەکانی ھۆڵەندا دەکات
لە راگەیەندراوێکی ھەدەپەدا ھاتووە رێگریکردنی ھەوڵەکانی ئیداری و یاسایی چەند وڵاتێکی ئەورووپا بۆ کارەکانی گشتپرسیی توركیا، لە رووی دیموکراسی، بنەماکان و ئازادی رادەربڕین مایەی قبووڵکردن نییە.


ئەنجوومەنی ھەدەپە دوێنێ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و ھەڵسەنگاندنی لەسەر پێشھاتەکانی سیاسی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا و تورکیا کرد، پاشان لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەھۆی چەند رووداوێکەوە قورسایی تورکیا لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکانی کەمی کردووە، راشگەیەندراوە "رێگریکردنی ھەوڵەکانی ئیداری و یاسایی چەند وڵاتێکی ئەورووپا بۆ کارەکانی گشتپرسییەکەی توركیا، لە رووی دیموکراسی، بنەماکان و ئازادی رادەربڕین مایەی قبووڵکردن نییە".


هەروەها هەدەپە ئیدانەی ئەم ھەڵسوکەوتە دەکات و دەڵێ "ئەگەر خاوەنداریەتی بنەماکانی دیموکراسی بکرێ، پێویستە تورکیاش پابەندی بێت، ئەورووپاش. بە پێچەوانەوە دووبەرەکی، نامتمانەیی و دووفاقی دێتە ئاراوە. ئەمڕۆ ئەو پەیرەوییانەی لە چەند وڵاتێکی ئەورووپا بەرامبەر بە بەرپرسانی حکوومەتی توركیا دەکرێت، زۆر لەوە خراپتر لە ناو سنوورەکانی تورکیا دژی پەرلەمانتارانی ھەدەپە و بەرپرسانی پارتەکەمان لەلایەن دەسەڵاتەوە ھەموو رۆژێک ئەنجام دەدرێت".
bas news -
Top