وەزارەتی ئەوقاف: بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگی مزگەوتەکان ڕەزامەندی لیژنەی فتوای پێویستە
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆ بە ئەلکتڕۆنیکردنی بانگدانی مزگەوتەکان، دەبێ لیژنەی فتوا و زانایانی ئایینی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەند بن.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بۆ ئەوەی بە ئامێری ئەلیکترۆنی لە مزگەوتەکاندا بانگ بدرێت، ڕەزامەندی لیژنەی فتوا و یەکێتیی زانایانی ئایینی پێویستە، چونکە ئەوان دەبێت فتوا لەسەر گونجاوی ئەو ئامێرە بدەن".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو بابەتە تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستانەوە، ھیچ گفتوگۆیەکی لەسەر نەکراوە، چونکە ئەگەر ئەو ئامێرە لە مزگەوتەکاندا بخرێتە کار ئەوا بڕە پارەیەکی زۆرمان بۆ کڕینی ئامێرەکە دەوێت، ئێستاش قەیرانی داراییە".
لە ماوەکانی ڕابردوودا لەلایەن کۆمپانیایەکی شاری سلێمانییەوە پێشنیار بۆ وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان کرا، کە شێوازی بانگدان لە مزگەوتەکاندا بە ئەلیکترۆنی بکرێت.
زیاتر... زریان حاجی
وەزارەتی خوێندنی باڵا: ژمارەیەک خوێندکاری توانستی زمانی ئینگلیزی بڕوانامەکانیان ساختە دەرچووە
فرسەت سۆفی: کارەکانی لێژنەی چاکسازیی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: سیاسەتی پەکەکە لە بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەکەیە
سەرکردەیەکی پارتی: چاوەڕێی رێککەوتنی باڵەکانی یەکێتین
بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران فشارەکان لەسەر حکوومەتی عێراق زیاد دەکرێن
دەستەی گەشتوگوزار: بوونی ھێزەکانی پەکەکە زیانی بە کەرتی گەشتوگوزار گەیاندووە
لێژنەی ژنانی پەرلەمان: زیاتر لە دوو ملیۆن بێوەژن لە عێراقدا هەن
پەڕلەمانتارێکی پارتی: فراکسیۆنە کوردییەکان لە دیاریکردنی بودجەی پێشمەرگەدا بێ ھەڵوێست بوون
لێژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان: بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نەگونجاوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار دەستی لەكار كێشایەوە
bas news -
