گه‌رمیان..دواى ئه‌نجامدانى 20 تاوانى دزیكردن ده‌ستگیر كران
ڕائید عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕاى گه‌یاند :" لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی (کۆکز)ی سەر بە بەشی پۆلیسی کفری، چوار تۆمه‌تبار دەستگیرکران کە تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانى زیاتر لە 20 تاوانى دزیكردن".
ڕوونیكرده‌وه، كه ئه‌و 4 تۆمه‌تباره ده‌ستگیر كراوه، تۆمه‌تبارن به : دزینی 9 ماتۆڕسکیل، دزینی وایەری کارەبایی خانووی هه‌یكه‌ل، له‌گه‌ڵ چه‌ند تاوانێكى دیكه‌ى دزیكردن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ر چوار دەستگیرکراوەکە دانیشتووی چوار ناوچەی جیاوازی گەرمیانن و دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و له بەشی پۆلیسی کفری بە بڕیاری دادوەر بەندکراون .
bas news-
