ته‌قته‌ق.. ته‌رمى كچێك دۆزرایه‌وه
سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 13 ى ئه‌مڕۆ 13 ى ئادارى 2017، له شاره‌دێى ته‌قته‌قى سنوورى قه‌زاى كۆیه،ته‌رمى كچێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه و پۆلیسى سنووره‌كه‌ش ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
عه‌قید "شۆِرش كاكه" به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌رمى كچێكى ته‌مه‌ن (11 ساڵ)، به‌ناوى (ب. ف) له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا له شاره‌دێى ته‌قته‌ق، دۆزرایه‌وه".
گوتیشى :" له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كچه ئاسه‌وارى په‌ت به ملیه‌وه دیاره و خنكاوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پۆلیس ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ه هه‌وڵداین هۆكارى ڕاستیى ڕووداوه‌كه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت".
bas news-
