پەرلەمانتارێکی هەدەپە: هەرچوار پارچەی کوردستان بارزانی بە سەرۆکی خۆیان دەزانن

پەرلەمانتارێکی هەدەپە: هەرچوار پارچەی کوردستان بارزانی بە سەرۆکی خۆیان دەزانن
پەرلەمانتاری (هەدەپە)ی شاری وانێ لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێ، هەرچوار پارچەی کوردستان (بارزانی) بە سەرۆکی خۆیان دەزانن و ئومێدیش دەکەین، (بارزانی) دیپلۆماسیی خۆی بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان فراوانتر بکات، چونکە دیپلۆماسیی سەرۆک دەگاتە وڵاتانی ڕۆژئاوا و جیهان.

(ئادەم گەڤەری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''گەلی هەرچوار پارچەی کوردستان، (بارزانی) بە سەرۆکی خۆیان دەزانن و قەدر و ڕێزێکی زۆری بۆ دادەنێن. ئەمڕۆ (سەرۆک بارزانی) ڕۆڵیکی مێژووییی دەگێڕێت و بارێکی گران لەسەر شانییەتی.''

(ئادەم گەڤەری) دەڵێ: ''(بارزانی) لە چارەکردنی کێشەی کورد و کوردستاندا خاوەنی ڕۆڵێکی مێژوویییە، بۆیە ئومێدی لێدەکەین کە دیپلۆماسیی خۆی بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان بەکار بێنێت، لەبەر ئەوەی دیپلۆماسییەکەی دەگاتە وڵاتانی ڕۆژئاوا و جیهان.''

دەربارەی سەربەخۆییی کوردستان، (ئادەم گەڤەری) گوتی: ''وەک چۆن مافی هەرگەلێکە بە ئازادی بژی، کوردیش خاوەنی ئەو مافە ڕەوایەیە و ئێمە بە هەموو شیوەیەک پشتگیریی ئازادی و سەربەخۆییی کوردستان دەکەین و خوازیارین ئەم ئازادییە بە هەرچوار پارچەی کوردستانیش بگات.''

ئەو پەرلەمانتارەی ''هەدەپە'' دەربارەی شنگالیش گوتی: ''شنگال بەشیکی دانەبڕاوی هەرێمی کوردستانە و پارچەیەکی ڕەسەنی کوردایەتییە، ماڵی کوردانە و دەبێ بگەڕێتەوە باوەشی هەرێمی کوردستان.''

kdp-
Top