کچە ئێزدییەکی ڕزگاربووی چنگی داعش داوای بەهانەوەهاتنیان لە ئەڵمانیا دەکات
ڕۆژی یەکشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر بەرپرسانی جیهانی و ئەڵمانی لە نووسینگەی پەرلەمانی شاری بێلێفێلدی ئەڵمانیا باسی کێشەی ڕفێنراوە ئێزدییەکانی دەستی داعش و شنگال کرا.
(ئیخلاس خدر)، کچە ڕزگاربوویەکی دەستی داعش، کە لەو دانیشتنەدا بەشدار بووە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''داوامان لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد، ئەوانیش بە هانای ئەو کچ و ژنانەوە بێن، کە ئێزدین و هێشتا لە چنگی داعشدان، تا ئەوانیش هاوکاربن بۆ ئەوەی ڕزگار بکرێن، چونکە لە بندەستی داعشدا ئازارێکی زۆر دەکێشن و ئێستا لە بارێکی زۆر سەختدان.''
(ئیخلاس) گوتی: ''پێمان گوتن، دەبێ بۆ پاڵپشتیی ئێزدییان بێنە سەرهێڵ، بۆ ئەوەی پاڵپشتێکی بەهێز بن، چونکە بەهۆی ئەو ستەمەی کە داعش لێیان کردووین، ئێستا کوردانی ئێزدی لە گشت جیهاندا دەناڵێنن.''
kdp-
