کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکلاکردنەوەی پڕۆژە ٨ خاڵییەکەی یەکێتی دەستی پێ کرد.

کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسیوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی، بۆ دەنگدان و یەکلاکردنەوەی پڕۆژە ٨ خاڵییەکەی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی دەستی پێ کرد.

"کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژە ٨ خاڵییەکەی یەکێتی نیشتمانی کە بڕیارە ھەر ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر تەواوی خاڵەکانی ناو ئەو پڕۆژەیە بکرێت.

بەرھەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی، بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نەکردووە، لە کاتێکدا چەندین جار سەرکردایەتیی ئەو حیزبە داوای لە خودی بەرھەم ساڵح کردووە، کە بەشداریی ئەو کۆبوونەوانە بکات، بەڵام تا ئێستا بەرھەم ساڵح، بەشداریی ھچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی نەکردووە.

پێشتر ڕەھبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاندبوو:" پڕۆژە ٨ خاڵییەکەی یەکێتی کۆمەڵێک خاڵی گرنگە و پێویستە تەواوی ئەو خاڵانە بچنە قۆناغ جێبەجێکردنەوە، چونکە ھەموو خاڵەکانی ناو پڕۆژەکە لە بەرژەوەندیی یەکێتیی نشتمانی دایە.

گوتیشی:" خاڵێکی گرنگی پڕۆژە ٨ خاڵییەکەی یەکێتی باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات، بێگومان ھەموو ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆک بوون لەسەر دەنگدان بە سەربەخۆیی کوردستان.








باسنیوز
Top