وەزارەتی ئەوقاف: بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگی مگەوتەکان ڕەزامەندی لیژنەی فتوای پێویستە

 وەزارەتی ئەوقاف: بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگی مگەوتەکان ڕەزامەندی لیژنەی فتوای پێویستە
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆ بە ئەلکتڕۆنیکردنی بانگدانی مزگەوتەکان، دەبێ لیژنەی فتوا و زانایانی ئایینی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەند بن.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی بە ئامێری ئەلیکترۆنی لە مزگەوتەکاندا بانگ بدرێت، ڕەزامەندی لیژنەی فتوا و یەکێتیی زانایانی ئایینی پێویستە، چونکە ئەوان دەبێت فتوا لەسەر گونجاوی ئەو ئامێرە بدەن".

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو بابەتە تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستانەوە، ھیچ گفتوگۆیەکی لەسەر نەکراوە، چونکە ئەگەر ئەو ئامێرە لە مزگەوتەکاندا بخرێتە کار ئەوا بڕە پارەیەکی زۆرمان بۆ کڕینی ئامێرەکە دەوێت، ئێستاش قەیرانی داراییە".

لە ماوەکانی ڕابردوودا لەلایەن کۆمپانیایەکی شاری سلێمانییەوە پێشنیار بۆ وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان کرا، کە شێوازی بانگدان لە مزگەوتەکاندا بە ئەلیکترۆنی بکرێت.









باسنیوز
Top