برێت مەکگۆرک: لەگەڵ بارزانی کارایی پێشمەرگەمان بەرز نرخاند

 برێت مەکگۆرک: لەگەڵ بارزانی کارایی پێشمەرگەمان بەرز نرخاند
ئەمڕۆ دووشەممە 13\3\2017، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوەیان بۆ ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا کردووە.

برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە ھەولێر، پێداچوونەوەمان بۆ ئۆپەراسیۆنی مووسڵ کرد و کارایی پێشمەرگەمان بەرز نرخاند".

ئەوەشی نووسیوە: "لەم کۆبونەوەیەدا سەرەخۆشیمان کرد بۆ ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە".









باسنيوز
Top