ڕێکخراوە جیهانییەکان لە مەترسییەکانی پەکەکە ئاگادار دەکرێنەوە

 ڕێکخراوە جیهانییەکان لە مەترسییەکانی پەکەکە ئاگادار دەکرێنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال، ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی هەڵخەڵەتاندنی منداڵان لەلایەن پەکەکەوە، سکاڵا لەسەر ئەو حزبە گەیەندراوەتە ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان و ئاگاداریان کردوونەتەوە.

وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شەنگال، رایگەیاند: "ئامارێکی ترسناک هەیە کە ڕێژەیەکی زۆری منداڵی ئێزدی لەلایەن پەکەکەوە هەڵخەڵەتێندراون و براونەتە ڕیزەکانی پەکەکەوە چەکدار کراوون."

سەرۆکی ئەنجومەنی شنگا گوتیشی: "ئاگاداری رێکخراوە مرۆڤدۆست و رێکخراوە مافناسەکانی جیهانمان کردووەتەوە مەترسیی بەکارهێنانی منداڵ لە شەڕ لەلایەن پەکەکەوە تادێت زۆر پەرە دەستێنێت."

گوتیشی "پێشووتر شەنگالییەکان باجی ئەوەیان داوە کە چۆن منداڵیان لەلایەن داعشەوە هەڵخەڵەتێندراوە، بۆیە نامانەوێت ئەو ئەزموونە رەشە بەسەر گەلی ئێزدیدا دووبارە ببێتەوە ".
ئەوەشی خستەروو، "پەکەکە لە بەکارهێنانی منداڵاندا دەیەوێت سیاسەت و ئەجێندای خۆی بسەپێنێت لە هەمانکاتدا دەیەوێت بەهۆی منداڵەوە پێگەی خۆی لە ناوچەکە بەهێز بکات، چونکە دەیەوێت لەسەر فکری پەکەکە باریان بهێنێت."











باسنیوز
Top