نزیکەی 19 هەزار ئاوارەی مووسڵ لەژێر چاودێریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دان
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا کە نوسخەیەکیشی بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) نێردراوە، بە وردی باسی کار و چالاکییە مرۆییەکان و پێداویستییەکانیان کراوە.
به‌هۆی شه‌ڕ له به‌شی لای راستی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژانه شه‌پۆلی ئاواره‌كان به ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه، له دوایین ئاماریشدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆی ئه‌و كه‌س و خێزانانه ئاشكرا ده‌كات كه‌له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه گه‌یشتوونه‌ته كه‌مپه‌كانی خازر و سێودینان و حه‌سه‌نشام و چه‌مه‌كۆر.
له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری نه‌ینه‌وادا، ژماره‌یه‌ك كه‌مپ له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوی UNHCR و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كران، ئه‌ركی ئیداره‌دانی ئه‌و كه‌مپانه به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سپێردراوه، له‌ڕووی ناونووسكردن و دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌و دابه‌شكردنی پێداویستییه خۆراكی و ناخۆراكییه‌كان، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و شیر و پێداویستیی منداڵان و پشكنینی ته‌ندروستی له ئه‌ستۆ گرتووه و شه‌و و رۆژ له‌ناو كه‌مپه‌كاندا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و كه‌مپه‌كانی دروستكراون، بریتین له كه‌مپی خازر، حه‌سه‌نشام، سێودینان، چه‌مه‌كۆر، كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی له‌خۆ گرتووه و رۆژانه‌ش پێشوازی له هاتنی رێژه‌یه‌كی زیاتری ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماری هاتنی ئاواره‌كانی به‌ری لای راستی نه‌ینه‌وا تا رێككه‌وتی (12/3/2017) راده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
كه‌مپی خازر M1: ژماره‌ی خێزان: 871، ژماره‌ی كه‌س: 4352
كه‌مپی سێودینان M2: ژماره‌ی خێزان: 1217، ژماره‌ی كه‌س: 6234
كه‌مپی حه‌سه‌نشام U3: ژماره‌ی خێزان: 247، ژماره‌ی كه‌س: 1395
كه‌مپی چه‌مه‌كۆر، ژماره‌ی خێزان: 1298، ژماره‌ی كه‌س: 6895
باس‌نیوز
