نێچیرڤان بارزانی سەردانی دهۆك دەكات

 نێچیرڤان بارزانی سەردانی دهۆك دەكات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری دهۆكی كردووە و ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگاکە لە كۆبوونەوەدایە.

پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە کۆبوونەوەدایە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەکانی پارێزگای دهۆک بەگشتی و رەوشی ئاوارەکان لەو پارێزگایە دەکرێت.

پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، حکومەت دەیەوێت بەدواداچوون بۆ کێشەکانی ئەو پارێزگایە بکات و چارەسەریان بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە سەرۆکوەزیران، كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆکیش بەشدارن.

پارێزگای دهۆک زۆرترین ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە و ژمارەی ئاوارەکان لە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاكە زۆرترە.




رووداو
Top