پەیەدە كانتۆنێكی نوێی لە منبج راگەیاند

پەیەدە كانتۆنێكی نوێی لە منبج راگەیاند
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەنێوی "ئەنجومەنی جێبەجێكاری" لە منبج راگەیاند. ئەم هەنگاوەش وەك راگەیاندنی پێنجەمین كانتۆنی پەیەدە لە رۆژئاوای سووریا دێتە ئەژماردن.


ئیدارەی پەیەدە ئەمڕۆ بەستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی یاسادانانی مەنبج و خۆبەڕێوەبەری دیموكراسی لە شارەكە و دەوروبەری راگەیاند، لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی جێبەجێكاری خۆبەڕێوەبەرییەكە.


سەرچاوەیەكی نزیك لە پەیەدە بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد لە كۆبوونەوەكەدا 13 هاوسەرۆك بۆ لیژنەكانی ئەنجومەنی جێبەجێكاری لە منبج هەڵبژێردراون، بەفەرمی سوێندی یاساییان خوارد.


راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریی پەیەدە لە منبج، لە کاتێکدایە کە ئەو ناوچەیە خراوەتە ژێر پارێزگاریی رژێمی ئەسەد، ئەمریکا و رووسیا.


پەیەدە رایگەیاندووە لە چوارچێوەی چالاکییەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات، بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاری رۆژانە لە ناوچەکە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە مبنج راگەیەندراوە.
bas news-
Top