دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکارییەکانی دەگەیەنێتە وڵاتی سربیا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکارییەکانی دەگەیەنێتە وڵاتی سربیا



دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگەی کۆمەڵێک کەسایەتی خێرخوازی ئەوروپی کۆمەک و ھاوکارییەکانی دەگەیەنێتە دوو کەمپی پەنابەران لە وڵاتی سربیا کە بەدەست دەیان کێشە و گرفتی ژیان و بارودۆخی ناو کەمپەکانەوە لەبارێکی خراپی ژیاندابوون و ھاوکاری و پێداویستی بۆ دابینکردن.



دوای ئاگاداربوون لە بارۆدوخی پەنابەران لە شاری پرێشیڤو لە وڵاتی سربیا لە لایەن رێکخراوی Border free association for human rights لەرۆژی ٨/٣/٢٠١٧ شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی ٢ کەمپیان لەو وڵاتە کرد کە بەشێک لە دانیشتوانی کەمپەکە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و نزیکەی ٥١ بنەمالەی کوردی تێدایە. مەبەستی سەرەکی ئەم سەردانە بریتی بوو لە بەشداریکردن لە دروستکردن و بە دواداچوون بۆ پرۆسەی دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی ناو کەمپ و ھەروەھا ئاگاداربوون لە بارودۆخی پەنابەران لە سێربیا.



لە سەردانی یەکەمی شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەمپی پرێشیڤۆیان بەسەرکردەوە، ئەم کەمپە دەکەویتە ٣٠ کیلومەتری سەر سنوری مەقدونیە لە گەڵ وڵاتی سربیا. لە لایەن حکومەتی سربیاوە بەرێوە دەچێت و ژمارەی دانیشتوانی کەمپەکە نزیکەی ٧٥٠ کەس دەبن کە ٤١ بنەماڵەی کوردی تێدا نێشتەجێن و ژمارەیەکی زۆرتری پەنابەری فارسیان تێدا کۆکراونەتەوە لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئەفغانی، سوری و ھەندێک وڵاتانی عەرەبی پێک دێت. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگەی ھاوکاری رێکخراوی Border free association for human rights بە مەبەستی دروستکردنی بەشێک لە قوتابخانە یا خود سەنتەرێکی رۆشنبیری بۆ منداڵانی ناو کەمپەکە بۆ خویندن و ھەروەھا ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر بە بڕی ٥٠٠٠€. کە بەو یارمەتیە ھەستان بە کڕینی ٤ پالێت ئاوی خواردنەوەو پێڵاو و پێداویستی بۆ منداڵان.



ھەر لەدرێژەی سەردانەکەی شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەکەمپەکانی وڵاتی سربیا، سەردانی کەمپی بۆیانۆڤایان کرد، ئەم کەمپە کە دانیشتوانەکەی ٢٢٢ کەس پێکھاتووە دەکەویتە ٥٠ کیلومەتری سنوری سربیا و ١١ بنەماڵەی کوردی تێدایە. و جیا کە کەمپەکەی تر ھێچ خزمەتگۆزاری تیدانیە. دانیشتوانی ئەم کەمپە زیاتر لە ٦ مانگ دەبێت نیشتەجێ کراون و بە دەست بەدخۆراکی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەنالێنن. بارۆدوخێکی لە رادەبەدەری خراپ لەو کەمپەدا ھەیە. بۆ ھەر دوو خانەوادە یەک ژوور دابینکراوە کە بۆ ژیان شیاو نیە. لە کاتی سەردانی شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو کەمپە دانیشتوانی کەمپ بە گشت نەتەوەکانەوە باسیان لەو بارودۆخە ناخۆشەی ناو کەمپ دەکرد و داواکاربوون کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر یارمەتیان بدات چی لە رووی مرۆیی و چی لە رووی چارەنووسیانیشەوە.



لەو سەردانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەستا بە دابینکردنی Hygienic kits بۆ ئافرەتان و پیاوان کە پێکھاتبوولە پێداویستی پاککەرەوەو کەرەستەی تایبەت بە ئافرەتان و جلوبەرگی دیکە. لەگەڵ دابینکردنی جلوبەرگ و پێڵاوی منداڵان.



بەپێی لێدوانی ئەسکەندەر ساڵح نێردەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سربیا، دانیشتوانی کەمپەکە زۆر خۆشحاڵبوون بە یارمەتیدانانە و باسیان لەوە دەکرد کە ھەندێکجار بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژ ھێچ جۆرە شتێکی بۆ خۆشوشتنیان پێنادرێت و زۆر سوپاسی دەزگایان کرد بۆ ھاوکاری ماددی و بە تایبەت لە رووی مەعنەوییەوە.
payamner-
Top