یۆنامی، پهرتووكهكانی پهیماننامه و رێككهوتننامهكانی مافی مرۆڤ له ههرێم دابهش دهكات
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ھاوکاریکردنی عیراق " یۆنامی" ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ له راگهیهنراوێكدا كهوێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس نێردراوه، تێیدا دهڵێت، دەستیان بە دابەشکردنی پەرتووکی " نۆ پەیماننامە و رێککەوتننامە بنەڕەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ سێ پرۆتۆکۆلی سەرپشککراو" بە زمانی کوردی بەسەر چەندین لایەنی پەیوەندیدار لە ھەرێمی کوردستانی عیراق كردوه.
ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ ئاسانکاری کرد بۆ بە چاپ گەیاندنی ١٠,٠٠٠ کۆپی لە پەرتوکەکە کە بە شێوەیەکی فەرمی لە سالیادی رۆژی جیھانی مافەکانی مرۆڤ لە ١٠ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ راگەیەندرا.
بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەیماننامەکانی مافەکانی مرۆڤ ھیچ کاتێک وەرنەگێردراوەتە سەر زمانی کوردی, ئەم پەڕتوکە ھاوکار دەبێت لە بلاوکردنەوەی رۆشنبیری مافەکانی مرۆڤ و وا لە دامەزراوەکانی حکومەت و کارمەندانی بواری یاسا و قوتابیان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەکات کە پشتی پێ ببەستن وەک سەرچاوەیەکی وەرگێردراوی باوەڕپێکراو کە دەقە یاساییەکانی بە زمانی دایک فەراھەم کردوە. ئۆفیسی مافەکانی مروڤ لە یۆنامی وەک بەشێک لە چالاکیە بەردەوامەکانی خۆی لە بواری پێدانی ھاوکاری تەکنیکی ئەم ئەرکەی بەجێ گەیاند بۆ ئەوەی پاڵپشت بێت بۆ ھەرێمی کوردستان لە عیراق بۆ گونجاندن لەگەڵ پابەندیە نێودەوڵەتیەکانی خۆی لە چوارچێوەی پەیماننامەکانی مافەکانی مرۆڤ.
پەڕتوکەکە دابەش دەکرێت بەسەر چەندین لایەنی پەیوەندیدار لە ھەرێمی کوردستان وەک: پەرلەمانی کوردستان, ئەنجومەنی دادوەری, داواکاری گشتی, دامەزراوەکانی سەروەری یاسا, وەزارەتەکان و بەرێوەبەرایەتیەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان, دامەزراوەکانی پەروەردە, دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ وە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و کتێبخانە گشتیەکان
payamner-
