ڕووی راستەقینەی پەکەکە بۆ ئێزدییان دهركهوت؛ ئێستا وازیان لێ دێنن
(میەسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لە سەرەتای ھاتنی پەکەکەوه بۆ شنگال لەکاتی ھاتنی داعش خەڵکێک پێی وابوو ئەمانە ھاتوون بۆ ئەوەی ھاوکارییان بکەن و لە دەستی داعش رزگاریان بکەن، بەڵام لەئێستادا ڕووی راستەقینەی پەکەکەیان بۆ ڕوون بووەتەوە و دەزانن، پەکەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ھاتوون، بۆیە خەڵک ماوەیەکه لێیان دوور دەکەوێتەوە و وازیان لێ دێنن."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی شارۆچكهی شنگال دهڵێ، "بەدەیان چەکدار و کاسانێک کە ئینتیمایان بۆ پەکەکە ھەبووە، وازیان لێ ھێناون و پەیوەندییان بە ھێزی پێشمەرگەوە کردووە، هەڵبەت ھەڵگەڕانەوەی خەڵکیش لە پەکەکە بەردەوامی ھەیە و، چاوەڕوان دەکرێت تا چەند مانگی داھاتوو ھیچ کوردێکی ئێزدی لەگەڵ ئەواندا نەمینێت، چونکە باش دەزانن ھیچ سوودێکی بۆ ئەوان نییە جگە لە زیانگەیاندن بە ناوچەکە".
ئهو گوتیشی، "خەڵک پێی وابوو کە پەکەکە ھاوکارییان دەکات، بەڵام دەرکەوت کە پەکەکە ئەگەر سەرچاوەداهاتەکەی بەغدا نەبێ ھیچی نییە و خۆی سەرانە لە خەڵک وەردەگرێت و بەو پارەیەی گرێگرتەییە و سەرانەیەش خۆی بەڕیوە دەبات."
kdp-
