ئیدارەی ترەمپ بە هێزی سەربازییەوە لە سووریایە
بۆ یه‌که‌مجار ئەمەریکا به فه‌رمانده‌یی ده‌سته‌یه‌کی مارینز لە ڕه‌ققه شەڕ ده‌کات، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێکی جیاوازه له‌و سیاسه‌ته‌ی که (باراک ئۆباما)، سه‌رۆکی پێشووی ئەمەریکا له سووریا جێبه‌جێی ده‌کرد.
بوونی هێزێ سەربازیی ئەمەریکا لە سووریا، نیگەرانیی (بەشار ئەسەد)ی لێ کەوتەوە و، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی چینی، (به‌شار ئه‌سه‌د)، سه‌رۆکی سووریا ڕایگه‌یاند، هێزی ئەمەریکا له سووریا قبووڵ نییه و ئەو هێزەی ئەمریکا به داگیرکه‌ر ده‌زانێت.
ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بڵاوەی کردەوە، دوو ڕۆژ، دوای ئه‌وه‌ی ئەمەریکا ڕایگه‌یاند، هێزی تایبه‌تی ده‌نێرێت بۆ نێو خاکی سووریا، (به‌شار ئه‌سه‌د) ڕایگه‌یاند هه‌ر هێزێک بەبێ پرس و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تەکەی ئه‌ودا بچێته سووریا، داگیرکه‌رە و قبوڵی ناکه‌ن. (ئه‌سه‌د) گوتی: ''هێزی ئه‌مەریکا بۆ دێته سووریا؟ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن؟ ئه‌مریکایییه‌کان هه‌موو شه‌ڕێکیان دۆڕاندووه.''
بەپێچەوانەی لێدوانەکەی (ئەسەد)ەوە، ئیدارەی ئەمەریکا دەیەوێت بە هێزی سەربازی نفوزی خۆی لە سووریادا زیاد بکات و، بڕیاریان داوە هێزێکی دیکەش ڕەوانەی سووریا بکەن.
kdp-
