سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسیی كورد فەرەیدوون عەبدولقادر دەكات

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسیی كورد فەرەیدوون عەبدولقادر دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ـی 3ـی 2017، لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد (فەرەیدوون عەبدولقادر) كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پرسە گرینگەكانی ناوچەكە و دواپێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەم دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چۆنییەتیی كاركردن لەسەر بابەتی سەربەخۆییی كوردستان و ئەگەر و پێشهاتەكانی پەیوەست بەم باسە تاوتوو كرا.
kdp-
Top