پارتی: بۆ ههڵهبجهییهكان پۆستی قایمقامی ههڵهبجەمان بەخشی.. لایەنەكان رێككەوتن
كارگێڕی لقی دوازدهی پارتی دیموكراتی كوردستان له ههڵهبجه (سهیدئهحمهد)، بۆ ماڵپهڕی پارتی دیموكراتی كودستان گوتی: "ئێمه وهكو پارتی له پۆستی قایمقامی مهركهزیی ههڵهبجه خۆش بووین كه حهقی خۆمان بوو، هەڵبەت ئێمە لهبهر بهرژهوهندیی هاووڵاتیانی ههڵهبجه و پێكهێنانی ئهنجوومهنی پارێزگ ئە بڕیارەمان دا."
لایەنە سیاسییەکان، پاش ڕێککەوتنیان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دەقی رێککەوتنی لەبارەی چۆنیەتیی دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای هەڵەبجەیان بۆ ڕۆژنامەوانان ئاشکرا کرد، ئەمە دەقی ڕاگەیاندنەکەیانە:
بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئێمە ئەم لایەنە سیاسییانەی کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە، تێکڕا رێککەوتین لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووار بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی لە رۆژی یەکشەممە 12-3-2017 لە بارەگای مەڵبەندی هەڵەبجەی بزووتنەوەی ئیسلامی.
دابەشکردنی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە کۆی 14 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش کرا.
1- یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 6 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 4 بەڕێوەبەرایەتی گشتی
2- بزووتنەوەی گۆڕان 5 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 3 بەڕێوەبەرایەتی گشتی
3- لیستی خزمەت، کە لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی پێکدێت 7 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 4 بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
4- پارتی دیموکراتی کوردستان 3 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 3 بەڕێوەبەرایەتی گشتی
5- بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان 2 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیان بەخشی.
6- لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی کە لە حیزبی شیوعی و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە 1 کورسیان هەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیان نییە.
7- کورسییەکی کۆتاش لە ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ کاکەییەکان دانراوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیان نییە.
ئەم رێککەوتنە بە سوپاسەوە بە پایان گەیشت بەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە پشکی خۆیان بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیان بەخشی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە، بەمەش رێککەوتنەکە گەیشتە قۆناخی کۆتایی.
تێبینی:
ئەگەر لە داهاتوودا ژمارەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان زیاد کرا، ئەو بەگوێرەی رێککەوتنی 6-12-2015 بەپێی بەرکەوتەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی 30-4-2014 دابەشکراوە.
kdp-
