شنگالییەکان: په‌كه‌كه مافی ئه‌وه‌ی نییه شنگال له هه‌رێمی كوردستان جیا بكاته‌وه
(ئیبراهیم خه‌لیل) خه‌ڵكی شنگاله و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "په‌كه‌كه مافی ئه‌وه‌ی نییه شنگال له هه‌رێمی كوردستان جیا بكاته‌وه، یان موزایه‌ده به شنگاله‌وه بكات، ئه‌مه رێگه‌پێدراو نییه و خزمه‌ت به خه‌ڵكی شنگال ناگه‌ینێت، چونكه ده‌زانین هه‌ر كاتێك شنگال و ده‌وروبه‌ری نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی داعش چی به‌سه‌ر ئێمه هێنا، عێراق خراپترمان به‌سه‌ر دێنێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه شنگال بگڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌شێكی دانه‌بڕاوی هه‌رێمی كوردستانه."
(ته‌حسین جۆقی) یەکێکی دیکەیە لە خەڵکی شنگال و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و هێزه نایاساییانه‌ی له شنگال و ده‌وروبه‌رینه، بكاته ده‌ره‌وه؛ چونكه ئه‌وانه له وڵاتانی دیكه‌وه هاتوون، دیارە ئەوان بۆ ئه‌وه هاتوونه شنگال داگیری بكه‌ن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ربه‌ده‌ر بكه‌ن و لێ نه‌گه‌ڕێن ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له ناوچه‌كه بێت، له دوارۆژدا ڕێگه خۆش ده‌كات كه هێزی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ندێك هێزی دیكه‌یش بێنه ناوچهكهمانەوە، بۆیه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین، هه‌رچی زووه ئه‌و هێزانه له هه‌رێم وه‌ده‌ربنێت، ئه‌گه‌رنا له دوارۆژدا زیاتر بۆ ئێمه كێشه دروست ده‌كه‌ن."
(خدر ئەلیاس) هاووڵاتییه‌كی دیكه‌یه و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان روونی كرده‌وه، خه‌ڵكی شنگال بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن، نه‌ك هێز و لایه‌نێك كه به زۆر خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا سه‌پاندووه.
ئەو گوتی "خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ری هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن چاره‌نووسیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بێت، دژی ئه‌وه‌ین جارێكی دیكه ناوچه‌كانی ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئیداره‌ی مووسڵ، چونكه هه‌ر ئیداره‌ی مووسڵ و عه‌ره‌به‌كان بوون ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئێمه هێنا، كه تا ئێستایش نازانین كه‌سوكاری ئێمه له كام شوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره، بۆیه ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات خزمه‌ت به كورد ناكات، به‌ڵكو به‌و هێزانه ده‌كات كه دژی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستانن و نایانه‌وێت كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت".
kdp-
