پەکەکە بەهێز بەرەنگاری خەڵکی ڕۆژئاوا بوویەوە؛ دەیانویست یادی ١٢ی ئادار بکەنەوە
رۆژی (١٢\٣\٢٠٠٤)، دوای هێرشی هەوادارانی یانەی (فەتوە)ی دێرەزوور و پۆلیسی سووریا بۆ سەر هەوادارانی یانەیەکی قامیشلۆ، هاووڵاتییانی شاری قامیشلۆ دژی ڕژێمی بەعسی سووریا ڕاپەڕین و سێ منداڵ بوونە قوربانی. دواتر ڕاپەرین دەستی پێ کرد و لەناو خۆپێشاندەراندا وێنەی (سەرۆک بارزانی) و ئاڵای کوردستان بەزرکرایەوە. دواتر هێزەکانی ڕژێم بە گوللە دەستڕێژیان لە خەڵک کرد و زیاتر لە 40 هاووڵاتی شەهید و برینداربوون. ئەمڕۆ (١٢\٣\٢٠١٧) لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەو یادە بەرز ڕاگیرا، بەڵام (نەودین عارف)، چالاکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دموکراتی کوردستانی گوت: ''لە شارەکانی دێریک و عاموودا و قامیشلۆ و دێربێسێ و سەریکانی و کۆبانێ (پەکەکە) لەڕێی هێزێکەوە، بە ناوی هێزی ئاسایش، هەڵیکوتایە سەر خۆپێشاندەران و یادکەرەوەکان کرانە ئامانج.''
(نەودین عارف) گوتی: ''ئەمساڵ ناچار لە ژوورە تاریکەکان و ماڵەکان و لەژێر فشاری (پەکەکە)دا یادەکە کرایەوە، لەکاتێکدا (پەکەکە) پێی ناخۆشە ئەو یادە بکرێتەوە، چونکە سەرکردایەتیی ئیستای (ئەنەکەسە) و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا ئەو شۆڕشەیان کرد و، هاوکات (پەکەکە) پێی ناخۆشە دژی ڕژێمی سووریا هیچ هەڵوێستێک دەرببڕدرێت.''
kdp-
