پەکەکە بەهێز بەرەنگاری خەڵکی ڕۆژئاوا بوویەوە؛ دەیانویست یادی ١٢ی ئادار بکەنەوە

پەکەکە بەهێز بەرەنگاری خەڵکی ڕۆژئاوا بوویەوە؛ دەیانویست یادی ١٢ی ئادار بکەنەوە
ئەمڕۆ یادی ١٢ی ئاداری ساڵی ٢٠٠٤ بوو، کە ئەوسا خەڵکی قامیشلۆ لەدژی ڕژێمی سووریا خۆپێشاندانیان کرد؛ خەڵکی ڕۆژئاوا بە پەرۆشەوە یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت، بەڵام (پەیەدە) هێرشی کردە سەریان، بۆ ئەوەی یادەکە بەڕێوەنەچێت.

رۆژی (١٢\٣\٢٠٠٤)، دوای هێرشی هەوادارانی یانەی (فەتوە)ی دێرەزوور و پۆلیسی سووریا بۆ سەر هەوادارانی یانەیەکی قامیشلۆ، هاووڵاتییانی شاری قامیشلۆ دژی ڕژێمی بەعسی سووریا ڕاپەڕین و سێ منداڵ بوونە قوربانی. دواتر ڕاپەرین دەستی پێ کرد و لەناو خۆپێشاندەراندا وێنەی (سەرۆک بارزانی) و ئاڵای کوردستان بەزرکرایەوە. دواتر هێزەکانی ڕژێم بە گوللە دەستڕێژیان لە خەڵک کرد و زیاتر لە 40 هاووڵاتی شەهید و برینداربوون. ئەمڕۆ (١٢\٣\٢٠١٧) لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەو یادە بەرز ڕاگیرا، بەڵام (نەودین عارف)، چالاکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دموکراتی کوردستانی گوت: ''لە شارەکانی دێریک و عاموودا و قامیشلۆ و دێربێسێ و سەری‌کانی و کۆبانێ (پەکەکە) لەڕێی هێزێکەوە، بە ناوی هێزی ئاسایش، هەڵیکوتایە سەر خۆپێشاندەران و یادکەرەوەکان کرانە ئامانج.''

(نەودین عارف) گوتی: ''ئەمساڵ ناچار لە ژوورە تاریکەکان و ماڵەکان و لەژێر فشاری (پەکەکە)دا یادەکە کرایەوە، لەکاتێکدا (پەکەکە) پێی ناخۆشە ئەو یادە بکرێتەوە، چونکە سەرکردایەتیی ئیستای (ئەنەکەسە) و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا ئەو شۆڕشەیان کرد و، هاوکات (پەکەکە) پێی ناخۆشە دژی ڕژێمی سووریا هیچ هەڵوێستێک دەرببڕدرێت.''
kdp-
Top