کچە کوردێکی دیکەی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار کرا

کچە کوردێکی دیکەی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار کرا
بەرپرسی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دهۆک دەڵێ، شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٢ ساڵیان لە چنگی داعش ڕزگار کردووە.

(حوسێن قائدی)، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ''شەوی ڕابردوو کچێک بە ناوی (سەنا بەرکات موراد)، کە تەمەنی ١٢ ساڵە، لە چنگی داعش ڕزگار کرا.''

(قائدی) گوتی: ''کچەکە بە هەوڵی نووسینگەکەمان و بە هاوکاریی هەندێک خێرخواز لە شاری مووسڵ ڕزگار کرا و ئێستا لە شاری دهۆکە.''

(حوسێن قائدی) ئاماژەیشی دا: ''(سەنا) زمانی کوردی لەبیر کردووە و زۆر دەترسێت، ئێستا لە کەمپی ئاوارەکان لەنێو کەسوکاریدایە و خەڵکی گرعزێری سەر بە قەزای شنگالە.''
kdp-
Top