په‌رله‌مانتارێكى كورد: شووره‌ییه بۆ عه‌بادى تانه له بڕگه‌ى (مووچه‌ى پێشمه‌رگه له بودجه) ده‌دات
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى عێراق ڕاىگه‌یاند :" تانه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له بڕگه‌ى دووه‌مى یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2017 كه تایبه‌ته به مووچه‌ى پێشمه‌رگه، هیچ گرنگییه‌كى نییه، چونكه ئه‌و هێزه تا ئێستا مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه". ڕوونیشیكرده‌وه، كه عه‌بادى له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێت و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزه به‌شداربووه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى لێده‌كه‌ن، كه چی له‌برى پێدانى مافه‌كانیان، مووچه‌ى پێشمه‌رگه ڕاده‌گرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌و بڕگه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا "شكڵییه" و جێبه‌جێ نه‌كراوه، ته‌نها باسى مووچه‌شى تیادا كراوه نه‌ك پڕچه‌ككردن و كڕینی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان، گوتیشی :" ئه‌مه‌ش "شووره‌ییه".
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له دادگاى فیدڕاڵى ، له باره‌ى ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه باس له ته‌رخانكردنى مووچه بۆ پێشمه‌رگه ده‌كات، تانه‌ى له یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2017 دا.
باسنوز
