سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری محەمەدی مەلا کەریم دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 12\3\2017، محەمەدی مەلا کەریم، نووسەر و ڕووناکبیری دیاری کورد لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لەمبارەیەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی کاکە حەمەی مەلا کەریم
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس – مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاکە حەمە بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
١٢ـی ٣ـی ٢٠١٧
باسنيوز
