سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری محەمەدی مەلا کەریم دەکات

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری محەمەدی مەلا کەریم دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی محەمەدی مەلا کەریم بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12\3\2017، محەمەدی مەلا کەریم، نووسەر و ڕووناکبیری دیاری کورد لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لەمبارەیەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی کاکە حەمەی مەلا کەریم

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس – مان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاکە حەمە بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

١٢ـی ٣ـی ٢٠١٧








باسنيوز
Top