سەرکردەیەکی رۆژئاوا: پەکەکە کار بۆ رێگرتن لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات

 سەرکردەیەکی رۆژئاوا: پەکەکە کار بۆ رێگرتن لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات
سەرکردەیەکی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ رێگری لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان کار دەکات و هێزی ناردووەتە شاری شنگال.

شاهین ئەحمەد، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا (پەدەکەسە) رایگەیاند، پەکەکە ئامرازێکە بەدەت ئێران بۆ پرۆژەی ”هیلالی شیعی“ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شاهین ئەحمەد پێیوایە ئامانجی ئێران لە پرۆژەی هیلالی شیعی دابینکردنی رێڕەوێکەر لە شاری قوم (سەنتەری رۆحانییەتی شیعی) لە ئێرانەوە بۆ میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، کە لە رێگای میلیشیا شیعەکانی عێراق و پەکەکەوە جێبەجێی دەکات.

هەروەک ئەو سەرکردەیەی پەدەکەسە رایگەیاند، پەکەکە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و راگەیاندنی دەوڵەتی کورداستان هێزەکانی لە شنگال کۆ دەکاتەوە.

شاهین ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، کە پەکەکە هاووڵاتییانی رەسەنی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات و موسوڵمانانی شیعەمەزهەب لە شوێنیان نیشتەجێ دەکات و نموونەش بە بوونی میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانی لە قامیشلۆ و میلیشیاکانی نوبەلا و زەهرای عێراقیی لە گوندەوارەکانی ساری عەفرین دەهێنێتەوە.

ئەو سەرکردەیەی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە ئێستا %75ـی دانیشتووانی شاری وامیشلۆ لە عەرەب پێک دێت، لە کاتێکدا ئەو شارە پایتەختی کانتۆنی جزیرەی سەر بە پەکەکەیە.

دوای کشانەوەی هێزەکانی سەر بە رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پەیەدە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و کەوتە دژایەتی و کوشتن و راوەدونانی سیاسەتمەدار و حزبە سیاسییە نەیارەکانی خۆی و سەرکوتکردنی هاووڵاتییان.

لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران بە ناردنی چەک و چەکدارە شیعەکان پاڵپشتیی رژێمی سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە)ی باڵی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.








باسنیوز
Top